بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوون ناسی و بۆشایی ئاسمانیی ئێران وتی: مانگی دەستکردی "پارس ٢" کە بەرهەمێکی پێشکەوتووترە لە مانگی دەستکردی پایا، بە وردبینی وێنەگرتنی باشتر لە ٣ مەتر تەواو بووە و بڕیارە هەڵبدرێت بۆ گەردوون.
حەسەن سالاریە، لە ڕێوڕەسمی هەفتەی بۆشایی ئاسمان کە ئەمڕۆ ١٢ی ڕەزبەر لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بۆشایی ئاسمانی وڵات کرد و ڕایگەیاند؛
سەرۆکی ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران بە ژماردنی دەستکەوتەکانی ئەم دواییە، زیادی کرد: یەکەم مانگی دەستکردی پەیوەندییەکانی ئێران بە ناوی "ناهید ٢" بە سەرکەوتوویی لە خولگەدا دانرا و بەشێکی سەرەکی تاقیکردنەوەکانی مانگی دەستکردەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا؛ ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پسپۆڕانی دامەزراوەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران لە سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەکان و بەهاوکاری تۆڕێک لە کۆمپانیاکانی بنەمای زانست پەرەی پێدراوە و لە ئێستادا نەوە پێشکەوتووترەکانی بنیات دەنرێن.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سێ مانگی دەستکرد کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستکراون لە خولگەدا دانراون؛ ڕەنگە ئەم مانگە دەستکردانە لە ڕووی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانەوە تا ڕادەیەک کەمتر بن، بەڵام لە ڕووی کەڵک وەرگرتن لە توانای کەرتی تایبەت و خێراکردنی پێشکەوتنی پیشەسازی بۆشایی ئاسمان زۆر گرنگن و ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: هەروەها یەکەم نموونەی "مانگی دەستکردی شەهید سولەیمانی" ساڵی ڕابردوو لە دەیەی فەجردا پەردەی لەسەر لادرا، و ئەم سیستمە لە قۆناغی دروستکردندایە و بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان لە پیشەسازی بۆشایی ئاسمان دادەنرێت.
Your Comment