بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ئاریێل میخائیل ئەفسەرێکی زایۆنییە و بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی ڕاهێنانی توخمە تیرۆریستییەکان لە کەمپە تازە دامەزراوەکان لە پارێزگای ئیدلیبی سووریایە.
لە درێژەی قسەکانیدا: یەکێک لەو کەمپانە ناوی (الحتاب)ە کە سێ مانگ لەمەوبەر دامەزراوە و 350 توخمی تیرۆریستی لەوێ جێگیر کراون بۆ وەرگرتنی مەشقی سەربازی بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەفسەری ناوبراو.
ئەو سەرچاوە فەلەستینییە زیادی کرد: ئەم توخمە تیرۆریستیانە پەیوەستن بە گرووپی سوڵتان موراد؛ گرووپێک کە بەم دواییە لە وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانیدا یەکخراوە.
Your Comment