بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدواداچوونەکانی ئاژانسی مێهر لە چالاکییە سنوورییەکان دەریدەخەن کە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە سنوورەکان لە باشووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای وڵات ڕووبەڕووی سنووردارکردنی تێپەڕبوونی موسافیر و کەلوپەل بوونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاتوچۆ لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوای وڵات وەک هەمیشە بەردەوامە و گواستنەوەی کەلوپەل و تێپەڕینی موسافیر لە بارودۆخی ئاساییدا بەردەوامە.
جێگری ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسای پارێزگای خوزستان ڕایگەیاند: هاتنی موسافیری نوێ بۆ سنوورەکانی شەلەمچە و چەزابە، هەروەها هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی کاڵا لەو سنوورانە، تا ئێستا قەدەغەیە.
حەیاتی ڕاشیگەیاند: هاتوچۆ لەم دوو سنوورە تەنیا بە مەبەستی پەڕینەوەی ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر لە پشت سنوورەوە بوون و هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی سنوورەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.
لە هەواڵەکاندا هاتووە: هاتووچۆ لە پێنج سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سەرەڕای زیادبوونی قەبارەی هاتوچۆ بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەی ترانزێت لە تێرمیناڵە سنوورییەکانی پارێزگاکە بەبێ پەککەوتن و وەستانی درێژخایەن بەرەوپێش دەچێت.
Your Comment