بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە ڕێپێوانی ساڵانەی ئەربەعین لە شاری دیربۆرن لە ویلایەتی میشیگان ڕێپێوانیان کرد.
ئەم ڕێپێوانە ساڵانێکە لە ناوچەی دیربۆرن لە شاری میشیگان بە ئامادەبوونی هەزاران خۆشەویستی ئیمام حسێن (ع) بەڕێوەدەچێت.
سەرەڕای باران بارین، میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، ٤٥ هەزار کەس لەسەر ڕێگای دوو کیلۆمەتری لە ناوەندی ئیسلامی کەربەلا لە شەقامی وارن تا پارکی فۆرد وۆدز لە شەقامی فۆرد ڕێپێوانیان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دیترۆیت نیوز، لەنێو بەشداربووانی چالاکییەکەدا منداڵان، ژنان، پیاوان، بەساڵاچووان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی دیترۆیت بوون. وە بەشداربووان بە بوتڵ ئاو و شیرینی و خواردنی تر میوانداری کراون.
خاوەنی دوکانێکی پیتزا لە شاری دیربۆرن کە 120 پیتزای بەخشیوە، دەڵێت: "ئێمە ساڵانە ئەم کارە دەکەین، ئەمەش بە بۆنەی ئازادی و میهرەبانی، کە پێغەمبەرمان فێری کردین میهرەبان بین لەگەڵ هەموو کەسێک، گرنگ نییە هەرکەسێک بێت".
جەعفەر ئەلشاهین، خاوەنی چێشتخانەیەک لە شاری دێربۆرن ڕایگەیاندووە، نزیکەی پێنج هەزار دۆلاری وەکوو خۆراک بەخشیوەتەوە.
ئەم چالاکییە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری دیاربۆرن دەستی پێکردووە و بەپێی زانیارییەکان ساڵانە قەبارەکەی گەشە دەکات.
دوای ڕێوڕەسم و نوێژێک لە ناوەندی پەروەردەی ئیسلامی کەربەلا لە وارن، ڕێپێوانێک لە شاری گرینفیڵد دەستیپێکرد، ڕێپێوانکەران بە هەڵگرتنی ئاڵا و تابلۆکانی دیکەی ڕێزلێنان لە ئیمام حسێن هاتنە سەر شەقام.
Your Comment