AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٢ ١٢:٥٣

نێچیرڤان بارزانی بۆچی دەچێتە دیداری ئەحمەد شەرع؟

نێچیرڤان بارزانی بۆچی دەچێتە دیداری ئەحمەد شەرع؟

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەڕواتە دیمەشق بۆدیدار و چاپێکەوتنی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەفەری سووریا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆماری عەرەبی سووریا، سەفەری دیمەشق دەکات.

لەم سەفەرەدا بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە. 

تەرکیزی ئەم وتووێژانە بریتی دەبێت لە؛ پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆی هاوکاری هاوبەش، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.

پێدەچێت کە سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریاش قسە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە بکات.

News ID 60126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha