بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرە نووسیویەتی، پرسەی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران تەنیا ڕێوڕەسمێکی مەزهەبی نەبووە، بەڵکوو گۆڕانکارییەکی قووڵ بوو بۆ نیشاندانی هێزی ڕێکخستنی حکوومەتی ئێران و ناردنی پەیامی تەحەدای بۆ دوژمنان و ڕاگەیاندنی خۆڕاگری چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.
دوای چەند مانگێک لە ململانێی خوێناوی، تاران بە ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی، دەسەڵاتی خۆی دوای شەڕ سەلماند و جەختی لە توانای حکوومەت بۆ مانەوە و گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کردەوە.
ڕاپۆرتێکی مەیدانی ڕانیا غەسمی پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لە تاران ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە چەکدارەکان ئامادەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بە هێز و دەسەڵات دەزانن کە پشتیوانی لە پێگەی دیپلۆماسی ئێران دەکات لە هەر دانوستانێکی داهاتوودا.
کەناڵی جەزیرە دەشڵێت، هاووڵاتییانی ئێرانی کە لە پرسەکەدا ئامادەبوون، خواستی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پرسەکە ڕەنگ بدەنەوە و وێنەی بەهێزی ئێران بە جیهان نیشان بدەن.
ڕۆژنامەی ڕزگاری فەڕەنسی بە ئاماژەدان بە دانانی سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی ئێران نووسیویەتی کە ئەو پیاوێکە کە پێدەچێت لە هەموو بڕیارە چارەنووسسازەکانی وڵاتدا ئامادە بێت.
کەناڵی جەزیرە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە پرسەی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران بۆ ڕۆژی چوارەم بەردەوامە و تاران پێشوازی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ میلیۆن بەشداربوو دەکات، کە کاربەدەستانی ئێرانی بە "گەورەترین پرسە لە مێژووی وڵاتدا" وەسفیان کردووە.
Your Comment