AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٣ ١٠:٠٥

قاڵیباف مستێک لە دەمی ترامپ دەدات

قاڵیباف مستێک لە دەمی ترامپ دەدات

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاردانەوە بە زیادەبێژی ترامپ لە دژی گەلی ئێران وتی: زیاتر لە چل ملیۆن هاووڵاتی ئێوە پشت بە مۆری خۆراک (بەرنامەی هاوکاریی خۆراکی حکومەت) دەبەستن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف لە دەقێکی ئینگلیزیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: بیهێنە بەرچاوت کە زیاتر لە چل ملیۆن هاووڵاتیی ئێوە وابەستەی مۆری خۆراک (بەرنامەی هاوکاریی خۆراکی حکومەت)ن، بەڵام لە هەمان کاتدا وڵاتێکی دیکە بە "برسی" ناودەبەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە لێدوان و بانگەشەیەکی سادە نییە؛ کێشەکانی خۆت بۆ کەسانی تر دەگەڕێنیتەوە.

قاڵیباف ئاماژەی بەوەدا: ئامۆژگاری و پێشنیارەکانت سەبارەت بە بەرنامەی SNAP (بەرنامەی هاوکاری خۆراکی ئەمریکا) بۆ خۆت هەڵبگرە.

لە درێژەدا وتی: ئێمە بۆ خۆمان بڕیار لەسەر سەروەت و سامانەکانمان دەدەین، پێویستە بیر لە ڕێژەی بەدخۆراکی و برسیەتی لە وڵاتەکەت بکەیتەوە.

News ID 59874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha