AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٠ ١٢:٥٣

ئێران لە دوو حەوتەدا 50 میلیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

ئێران لە دوو حەوتەدا 50 میلیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

دوابەدوای سوکبوونی گەمارۆی سەر نەوت، ئێران لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەی بە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر بە پشت بەستن بە کۆمپانیای تانکەر تراکێرز، ئێران لە نزیکەی دوو حەوتە لەمەوبەرەوە، پاش هەڵگرتنی گەمارۆی ئەمریکا، هەناردەی نەوتی خۆی زیاد کردووە و لەم ماوەیەدا نزیکەی ٥٠ میلیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بۆ بازاڕە جیهانییەکان دابین کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە تێکڕا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەناردەی نەوتی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە هێشتا نەگەڕاوەتەوە ئاستی پێش ململانێکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێران.

شارەزایانی بازاڕی وزە مەزەندە دەکەن کە فرۆشتنی ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، بە لەبەرچاوگرتنی نرخی ئەم دواییەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، نزیکەی ٣.٥ ملیار دۆلار داهاتی ئێرانی هێناوەتە ئاراوە.

بەم شێوەیە داهاتی ڕۆژانەی ئێران لە هەناردەکردنی نەوت لەم ماوەیەدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و سەرۆکی تیمی دانوستان، شەوی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە سزای نەوت هەڵگیراون و ئێران ئێستا نەوتەکەی بە نرخێکی نزیکەی 20% زیاتر دەفرۆشێت.

News ID 59844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha