AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٠ ٠٩:٥٨

زانیاری نوێ لەبارەی ڕێوڕەسمی بەڕێ کران و ناشتنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران

زانیاری نوێ لەبارەی ڕێوڕەسمی بەڕێ کران و ناشتنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران

ڕۆژێک تازیەباری گشتی لە هەموو ئێران ڕاگەیێندرا بە بۆنەی ڕۆژی ناشتنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: دەوڵەت بڕیاری داوە ڕۆژی سێشەممە 16ی جۆزەردان ، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕۆیشتنی تازیەبارانی ڕێوڕەسمی ڕێبەری شەهید ئایەتوڵڵا خامنەیی، تاران دابخات.
فاتمە موهاجرانی ڕایگەیاند: دەوڵەت بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران، ڕۆژی سێشەممە 16ی جۆزەردان لە تاران پشووی فەرمیە تاکوو هاتووچوو بۆ تازیەباران ئاسان بێ.
زیادیشی کرد: لەسەر بنەمای ئەم بڕیارنامەیە، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی جۆزەردان، هاوکات لەگەڵ بەخاکسپاردنی ئەو شەهیدە ئێرانییە لە شاری مەشهەد، ڕۆژێکی ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵاتیش ڕاگەیەندراوە.

News ID 59842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha