بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە هەوڵێکی ڕوون بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و گرژی، کوەیت بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشی کردە سەر کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداوی فارس و 4 هاووڵاتی ئێمەی دەستبەسەر کرد.
وتیشی: ئەم کارە نایاساییە لە نزیک دوورگەیەک ڕوویدا کە ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاری دەهێنا.
زیادیشی کرد: داوای ئازادکردنی خێرای هاووڵاتیانمان دەکەین و مافی وەڵامدانەوەمان هەیە.
Your Comment