AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٠ ٠٨:١٤

چەکێکی مەترسیداری ئێران، ئەمریکا دەترسێنێت

چەکێکی مەترسیداری ئێران، ئەمریکا دەترسێنێت

ڕۆژنامەیەکی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بە باڵادەستی ئێران لە کەنداوی فارسدا کرد، لە شوێنی جوگرافییەوە تا دەگاتە چەکێکی مەترسیدار لە دژی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە ئاماژەدان بە تۆڕی بەلەمە خێراکانی ئێران، ئەم بەلەمانە بوونەتە یەکێک لە ئامرازە کاریگەرەکانی تاران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و فشارخستنە سەر بازاڕەکانی وزەی جیهانی لە کاتی ململانێی بەردەوامی کەنداوی فارسدا.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرەی سێ لە پەیامنێرانی ڕۆژنامەکە لە لەندەن، واشنتۆن و تاران، باس لەوە دەکات کە سەدان بەلەمی خێرای ئێرانی بەدرێژایی کەناراوەکانی باشووری پڕ لە هەوراز و نشێوی ئێران شاردراونەتەوە، ئامادەن لە ساتێکدا بەرەو گەرووی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە دەریاییەکانی جیهانە بجووڵێن.

بەشێک لەو بەلەمانە سووک دەردەکەون، هەندێکیشیان بە مووشەکی کورت مەودا و تەکنەلۆژیای ئاڵۆزتر تەیارکراون کە ڕێگەیان پێدەدات بە کۆمەڵ بجووڵێن و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کەشتییەکان کاربکەن.

ڕاپۆرتەکە زیاتر جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەلەمی خێرا هێمای دوکتۆرینی شەڕی ناهاوسەنگی ئێرانە؛ واتە بەکارهێنانی ئامرازی هەرزان و زۆر پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزێکی سەربازی گەورە.

سەرەڕای چەندین جار بانگەشەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناوچووە! هێزی ڕاستەقینەی تاران لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران و جبەخانەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی هێرشبەری خێرادایە.

ئێستا ئێران پشت بە شەڕی ناهاوسەنگ دەبەستێت نەک ڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکی دەریایی. بەشێک لەو بەلەمە بێ سەرنشینانە توانای هەڵدانی مووشەک و تەقەمەنییان هەیە. ئەم بەلەمانە بەتەنها توانای شکستپێهێنانی هێزی دەریایی ئەمریکایان نییە، بەڵام کاتێک لەگەڵ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکەڵ دەکرێن، زۆر مەترسیدارتر دەبن. جوگرافیا، واتە کەنار دەریا درێژەکەی بەدرێژایی کەنداوی فارس، سوودێکی بەرچاو بە ئێران دەبەخشێت.

News ID 59453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha