بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە ئاماژەدان بە تۆڕی بەلەمە خێراکانی ئێران، ئەم بەلەمانە بوونەتە یەکێک لە ئامرازە کاریگەرەکانی تاران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و فشارخستنە سەر بازاڕەکانی وزەی جیهانی لە کاتی ململانێی بەردەوامی کەنداوی فارسدا.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرەی سێ لە پەیامنێرانی ڕۆژنامەکە لە لەندەن، واشنتۆن و تاران، باس لەوە دەکات کە سەدان بەلەمی خێرای ئێرانی بەدرێژایی کەناراوەکانی باشووری پڕ لە هەوراز و نشێوی ئێران شاردراونەتەوە، ئامادەن لە ساتێکدا بەرەو گەرووی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە دەریاییەکانی جیهانە بجووڵێن.
بەشێک لەو بەلەمانە سووک دەردەکەون، هەندێکیشیان بە مووشەکی کورت مەودا و تەکنەلۆژیای ئاڵۆزتر تەیارکراون کە ڕێگەیان پێدەدات بە کۆمەڵ بجووڵێن و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کەشتییەکان کاربکەن.
ڕاپۆرتەکە زیاتر جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەلەمی خێرا هێمای دوکتۆرینی شەڕی ناهاوسەنگی ئێرانە؛ واتە بەکارهێنانی ئامرازی هەرزان و زۆر پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزێکی سەربازی گەورە.
سەرەڕای چەندین جار بانگەشەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناوچووە! هێزی ڕاستەقینەی تاران لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران و جبەخانەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی هێرشبەری خێرادایە.
ئێستا ئێران پشت بە شەڕی ناهاوسەنگ دەبەستێت نەک ڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکی دەریایی. بەشێک لەو بەلەمە بێ سەرنشینانە توانای هەڵدانی مووشەک و تەقەمەنییان هەیە. ئەم بەلەمانە بەتەنها توانای شکستپێهێنانی هێزی دەریایی ئەمریکایان نییە، بەڵام کاتێک لەگەڵ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکەڵ دەکرێن، زۆر مەترسیدارتر دەبن. جوگرافیا، واتە کەنار دەریا درێژەکەی بەدرێژایی کەنداوی فارس، سوودێکی بەرچاو بە ئێران دەبەخشێت.
Your Comment