AP ١٤٠٥ گوڵان ١٤ ١٥:٣٤

وەزیری دەرەوەی ئێران: دۆخی گەرووی هورموز ناگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕ

وەزیری دەرەوەی ئێران: دۆخی گەرووی هورموز ناگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دادەڕێژین و گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەراورد لەگەڵ پێش شەڕی 40 ڕۆژە گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە و ئێران وەک زلهێزێکی گەورە و گرنگ لە تووڵ دەدرێت.

دوژمن پێی وابوو ئێران لاواز بووە، بەڵام لەم شەڕەدا بینی ئێران بەرامبەر گەورەترین هێزی چەکداری جیهان و دوو زلهێزی ئەتۆمی وەستایەوە و شکستی پێیان هێناۆە لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
عێراقچی ڕایگەیاند کە ئێمە میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دادەڕێژین و گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی و ڕێگە بە کەشتییە دوژمنکارەکان نادرێت تێیدا تێپەڕن.

News ID 59400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha