ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئیرادەی نەبێت، ویلایەت فەقی نەیویستبێت و گەلی ئێمەش نەیویستبێت، ئێمە ڕێگە نادەین تەنانەت یەک لیتر نەوتیش بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت. دەستەکانمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکە؛ پاڵەوانەکانی ئەم شۆڕشە وەک شێرێک لە دەریا و هەوا و وشکانیەوە چاودێری ئەم وڵاتە دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەسەڵاتی سەربازی ئێران وتی: گەرووی هورمز بۆ هەمیشە لەژێر ئیدارەی ئێراندایە، دوژمن دەبێت باجەکەی بدات، دەبێت بە زمانی فارسی قسە بکات، دەبێت بەو خاڵەدا تێپەڕێت کە ئێمە دەیڵێین.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی ترانزێتی وزە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە وتی: ئێمە هەرگیز ئەو شکۆیەمان نەبووە کە ئیسلام ئەمڕۆ لە گەرووی هورمزدا هەیەتی، دەنگێک لە گەرووی هورمزەوە دەبیسترێت و ئەوەش کۆتایی هاتنی بوونی ئەمریکایە لە کەنداوی فارس بۆ هەتا هەتایە. ان شاءاللە بە جەماعەت لە قودس نوێژ دەکەین.
Your Comment