AP ١٤٠٥ گوڵان ٢ ٠٨:٥٨

سیخوڕێکی ئیسڕائیلی لە ئێران لەسێدارە درا

سیخوڕێکی ئیسڕائیلی لە ئێران لەسێدارە درا

سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل لە ئێران دوای دادگایی کردن و بڕیاری کۆتایی دادوەر لەسێدارە درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهدی فەرید کوڕی ئامانوڵڵا بە هۆی هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ دەزگای تیرۆریستی- سیخوڕیی موساد دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا و بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە، هەڵواسرا.

ئەو کەسە بەرپرسی بەشی بەڕێوەبردنی کۆمیتەی بەرگری سیستەمی بەرگری، یەکێک لە ڕێکخراوە هەستیارەکانی ئێران بوو کە سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل دەکرد و دواتر ئاشکرا بوو و دەستبەسەر کرا.

News ID 59310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha