AP ١٤٠٥ گوڵان ٢ ٠٨:١٩

درۆی تازەی کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئێران

درۆی تازەی کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئێران

کۆشکی سپی پاگەندەی ئەوە دەکات کە ئێمە هیچ هاووڵاتییەکی سڤیلمان لە ئێران نەکردۆتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بە بلومبێرگ نیوزی ڕاگەیاند: ١٣ هەزار ئامانجمان لە ئێران تێکشکاندووە و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنیمان نەکردووەتە ئامانج.
ئەم پاگەندە گاڵتەجاڕانە و درۆیەی ئەو لە کاتێکدایە کە هەر لە سەرەتای لەشکرکێشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، قوتابخانەی شەجەرەی تەیبە لە میناب بە دوو مووشەکی تۆماهۆک بەرکەوت و ١٥٦ خوێندکاری بێ تاوان و منداڵ و مامۆستا شەهید بوون.

هەروەها بەپێی دوایین ئاماری پزیشکی دادوەری ئێران، ٧ شەهیدی خوار تەمەنی یەک ساڵ، ٢٥٥ شەهیدی تەمەن یەک تا ١٢ ساڵ و ١٢١ شەهیدی تەمەن ١٣ تا ١٨ ساڵ لە شەهیدانی شەڕی ڕەمەزاندان.
هەروەها تەنیا لە تاران ٤٤ هەزار و ٧٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.

News ID 59309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha