AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٣٠ ٠٨:٢٨

یەمەن بۆ ترامپ: گەرووی "باب المندب" دابخەین بۆ ئینس و جێن ناکرێتەوە

یەمەن بۆ ترامپ: گەرووی "باب المندب" دابخەین بۆ ئینس و جێن ناکرێتەوە

بەرپرسێکی دیاری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، وێڕای هۆشداریدان بە ترامپ، ئاماژەی بە پرسی داخستنی گەرووی باب ئەلمەندەب کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسێن ئەلعزی، بەرپرسێکی دیاری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەنساروڵڵا بڕیاری داخستنی گەرووی باب ئەلمەندەب بدات، نە مرۆڤ و نە جنیش ناتوانێت بیکاتەوە.

لە درێژەدا ڕایگەیاند کە باشترە ترامپ و لایەنگرانی دەستبەجێ کۆتایی بە سیاسەت و کردەوە دژە ئاشتییەکانیان بهێنن و ڕێز لە مافی گەلان بگرن.

ئەم قسانەی حوسێن ئەلعزی دوای ئەوە دێت کە سپای پاسدارانی ئێران بە هۆی پێشێلکردنی بەڵێنەکان و دەستدرێژیی لایەنی ئەمریکی داخستنەوەی گەرووی هورموزی ڕاگەیاند.

News ID 59281

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha