AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٥ ١٣:٠٠

دوایین هەواڵ لە سەر قۆناغی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

دوایین هەواڵ لە سەر قۆناغی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

پاکستان ئامادەیە میوانداری قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لێدوانی دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند که بەپرسانی پاکستان پێشنیاریان کردووه میوانداری خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران له ئیسلام ئاباد بکەن.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ وادە و کاتێک بۆ قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دیاری نەکراوە.

ڕۆیتەرز پێشتر بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە تیمەکانی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ وتووێژ دەگەڕێنەوە ئیسلام ئاباد.

News ID 59236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha