AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢١ ١٤:٠٩

پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ چ بوو؟

پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ چ بوو؟

ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ باشووری ئێران بابەتێکی زۆر گرینگیان وت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی لە پەیامەکەیاندا بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ڕێبەری شەهید، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "ئێمە بەدوای شەڕدا نەگەڕاین و شەڕمان ناوێت ، ڕایانگەیاند: بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە ڕەواکانمان نابین و لەم ڕووەوە، ئێمە تەواوی بەرەی خۆڕاگری بە یەک بەرە دەزانین.

ڕاشیانگەیاند: "بە خوای گەورە بە دڵنیاییەوە دەستبەرداری دەستدرێژکارانی تاوانبار نابین". بە دڵنیاییەوە قەرەبووی خەسارەکان و خوێنی شەهیدان و دیەی بریندارانمان دەوێت ، بە دڵنیاییەوە ئیدارەی گەرووی هورمز دەگەیەنینە قۆناغێکی نوێ." هەروەها لە بەشێکی پەیامەکەیاندا زیادیان کرد: بە دراوسێکانی باشووری ئێران دەڵێم: ئێوە شاهیدی موعجیزە و پەرجۆیەکن، بۆیە بە دروستی ببینن و تێبگەن، لە شوێنی گونجاو بوەستن، و گومانتان هەبێت لە بەڵێنە درۆینەکانی شەیتانەکان. هێشتا چاوەڕێی وەڵامێکی گونجاوین لە ئێوە بۆ ئەوەی برایەتی و نیازپاکی خۆمان نیشان بدەین.

ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی ڕایانگەیاند: پێویستە ئاگاداری گوێی خۆمان بین کە پەنجەرەی مێشک و دڵن، لە بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە دوژمن پاڵپشتییان دەکات یان هاوتەریبە لەگەڵیاندا. یان پێویستە لە بنەڕەتدا واز لە گوێ گرتن و بەکارهێنانیان بهێنین، یان لانیکەم بە گومانێکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو شتانە بکەین کە پێشکەشی دەکەن.

News ID 59188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha