بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
چل ڕۆژ بەسەر دەسپێکی دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران تێدەپەڕێت. نەک هەر ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەدی نەهاتووە، بەڵکوو بەڵگەی زیادبوونی چەقبەستوویی ستراتیژی بۆ دەستدرێژکاران دەردەکەوێت.
میدیا ناودارەکانی جیهان سەبارەت بە ئاگربەست و پاشەکشێ ئەمریکا لەشەڕ لەگەڵ ئێران نووسیان:
سی ئێن ئێن: ترەمپ هەمیشە پاشەکشە دەکات. پێشهاتەکانی ئەم دواییەی گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە بە ڕوونی شێوازی ڕەفتاری دۆناڵد ترەمپی نیشان دا؛ نەخشێک کە لەسەر بنەمای زۆرترین هەڕەشە و پاشەکشەکردن لە کۆتا خولەکدا دامەزراوە.
یو ئێس ئەی تودەی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بە پشتگوێخستنی دەستووری وڵات و گرتنەبەری هەنگاوی تاکلایەنە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران، نەک هەر ڕێگای هەر سەرکەوتنێکی قورستر کردووە، بەڵکوو شکستی سیاسیشی خێراتر کردووە.
نیویۆرک تایمز: شەڕ لەگەڵ ئێران کاریگەری لەسەر ژیانی گەلی ئەمریکا هەبووە و ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت.
ئەلمەیادین: ئێرانییەکان "هەرچییان بوێت لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ کردیان" و دانیان بەوەدا نا کە ئەوەی ڕوویدا "تەنها دەستکەوتێکی ئێرانی نەبوو، بەڵکوو سەرکەوتنێکی بەرچاوە".
ئەلئەحید: دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستپێکردنی دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زۆربەی چاودێران پێیان وایە ئێران سەرکەوتوو بووە لە ڕاکێشانی هەردوولا بۆ ناو شەڕی پەرتبوون کە نە پێشبینیان دەکرد و نە خۆیان بۆ ئامادە کردبوو.
ئەلجەزیرە: ئێران چیتر تەنها پشت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ یان هەڕەشەی تەقلیدی نابەستێت، بەڵکوو شێوازی ڕەفتاری ئاڵۆز و نەرم و نیان بووە: هێرشی حیسابکراو، پەیامی سەربازی سنووردار، بەکارهێنانی پرۆکسی و بە ئامانجگرتنی هەڵبژێردراوی ژێرخان و ئابووری، کە فشاری ستراتیژی دروست دەکەن بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی شەڕی تەواو.
عەرەبی 21: ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی ڕای گشتی عەرەبی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە تێڕوانینی هاووڵاتیان بەرامبەر ئەمریکا و داگیرکەری ئیسرائیل نیشان دەدات، ئەمەش دوای زنجیرەیەک ڕووداوی سەربازی لە غەززە و ململانێ لەگەڵ ئێران هاتەدی.
شینهوا: جیهان بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریکا و ئێران هەناسەیەکی ئارامی هەڵمژی، بەڵام تەحەدای گەورە لە پێشە.
ئیسرائیل هیوم: هەرچەندە ئێران مەرجی کردنەوەی گەرووی هورموزی قبوڵ کردووە، بەڵام ئەمریکا وازی لە بەردەوامی هێرشەکان و هەروەها داواکارییەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان هێناوە و بڕیارە ئەو بابەتانە لە دانوستانەکانی داهاتوودا (بە نێوەندگیری پاکستان) تاوتوێ بکرێن.
Your Comment