ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: یایر لاپید، بەرپرسی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆن لە ڕژێمی زایۆنی، دانی بەوەدانا: ئێمە هەرگیز شاهیدی کارەساتێکی سیاسیی لەو شێوەیە نەبووین. تەلئەبیب تەنانەت لە بڕیارەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ئێمەشدا بەشداریی پێناکرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد: سوپاکەمان هەرچی داوای لێکردبوو ئەنجامیدا، بەڵام نەتانیاهۆ لەڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە شکستی هێنا و هیچ کام لە ئامانجەکانی شەڕەکە نەهاتەدی.
لاپید جەختی لەوە کردەوە: ساڵانێک دەخایەنێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە سیاسی و ستراتیژیانەی کە ناتانیاهۆ بە قسەی ناشرین و کەمتەرخەمی خۆی گەیاندووە.
سیناتۆری ئەمەریکا: پێویستە ترەمپ لێپێچینەوە بکرێت بەهۆی شەڕ لە دژی ئێران
سیناتۆر ئێد مارکی نوێنەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر پاشەکشەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە هەڕەشەکانی سەر ژێرخانی ئێران و خەڵکی ئێران و دامەزراندنی ئاگربەست لە تۆڕی ئێکس وتی: دڵخۆشم بە هەواڵی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا نەدەبوو لە پلەی یەکەمدا لەم شەڕە نایاساییەدا ئامادەبین.
پاشان سیناتۆری دیموکراتەکان جەختی لەوە کردەوە کە ترامپ لە شەڕی لەگەڵ ئێراندا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "سەرۆک ناتوانێت ئەوەندە بە ئاسانی هەڕەشە لە تاوانی جەنگ بکات و دواتر بە هیچ شێوەیەک لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرێت. پێویستە کۆنگرێس بە زووترین کات کۆببێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە و دوورخستنەوەی"..
گاڵتەکردنی ڕووسیا بۆ ترەمپ: سەرکەوتن لە سۆشیال میدیا ڕوونادات
هەروەها ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا زیادی کرد: هەموو ئەو لێدوانانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەر لە زیادکردنی شەڕانگێزی و هێرشەکان، زیادکردنی ناوەڕۆک لە سۆشیال میدیا و سەرکەوتن نزیکە، بێهودە بوون. جارێکی دیکە ئەم ڕێبازە بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکستی هێناوە. لە بنەڕەتدا نزیکبوونەوەی هێرشی تاکلایەنە و شەڕانگێزی و ناڕەوا شکستی هێناوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوسیا هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ڕەچاوکردنی مرۆیی.
ژاپۆن پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا دەکات
کابینەی ژاپۆن ڕایگەیاند کە پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا دەکات و بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بە شێوەیەکی سەلامەت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵوێستەکەی پاشەکشەی کرد و لە پەیامێکدا نووسی: پێشنیارێکی 10 خاڵیمان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە، منیش پێموایە دەتوانێت ببێتە بنەمایەکی متمانەپێکراو بۆ دانوستان
ڕاوێژکاری ئۆباما: بارودۆخی ئەمریکا لە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران کارەساتبارە
بن ڕۆدس جێگری پێشووی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، پێگەی جیهانی ئەمریکا لەناوچوو.
ڕۆدس لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" (پێشتر تویتەر) نووسیویەتی: "لە باشترین حاڵەتدا، ترەمپ گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ کردنەوەی ئەو گەرووەی کە بەر لە شەڕی بێمانا دەستی پێکردبوو، کراوە بوو، هەروەها سوپای پاسداران کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووەکەدا نیشان دا، و پێدەچێت جگە لە هەڵگرتنی سزاکان هەندێک تێچووی وەربگرێت".
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە هەزاران کەسی بێتاوان - لەنێویاندا سەدان منداڵ - لە لوبنان و ئێران بەبێ هۆکار گیانیان لەدەستداوە، ڕوونیکردەوە: "سەربازانی ئەمریکی کوژران و برینداربوون. باڵیۆزخانە و بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانێکی زۆریان بەرکەوت".
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکی دانی بەوەدانا: "پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا لەناوچوو، تەقەمەنی ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە. سەدان ملیار دۆلار خەرجکرا. "نرخەکان لە هەموو شوێنێک بەرزبوونەوە". لێکەوتەی ئابووری جیهانی زیاتر لە ئارادایە. پێگەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بەهێزتر بوو”.
تەلەفزیۆنی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلیش ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرتووە و نووسیویەتی "لە چ جیهانێکدا دەژی کە ڕێککەوتنی تەسلیمبوون بە دەستکەوتێک بۆ خۆی دەزانێت؟"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە ئیسرائیل ئەم شێتییە ڕەت نەکردۆتەوە.
میدیا ئیسرائیلییەکان ترەمپیان وەک کەسێکی لاواز پێشکەش کرد و بۆچوونەکەیان دەربڕی کە بەم کارە بووەتە "گاڵتەجاڕییەکی نێودەوڵەتی" کە بەرگەی فشارەکان ناگرێت.
به پێی ئه م هه واڵه میدیایانه ، ڕاگه یاندنی ئاگربه ست له هه مان کاتدا له گەڵ بەردەوامی هێرشه مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچه داگیرکراوه کان بووه هۆی گاڵته به ئیسرائیلییه کان.
پلانی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ
کۆمەڵێک لە نوێنەرانی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانێکیان بۆ لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خستووەتەڕوو.
پلانەکە کە ١٣ مادە لەخۆدەگرێت، ترەمپ بە “دەستپێکردنی شەڕ و ئۆپەراسیۆنی کوشتن و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و چەتەی دەریایی” تۆمەتبار دەکات.
بەگوێرەی دەقی پلانەکە، ترەمپ “بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ مۆڵەتی کۆنگرێس، وەک لایەنێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ شەڕی دژی ئێران، یەمەن، لوبنان، سوریا، نەیجیریا و کەرتی غەززە دەستپێکردووە”.
ئەسۆشێتد پرێس دان بەوەدا دەنێت کە گەرووی هورمز داهات بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو هەفتەی ئاگربەستی نێوان تاران و واشنتۆن، ئێران و عومان پارەی ئەو کەشتییانە کۆدەکەنەوە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
بەرپرسێکی ناوچەکە کە ئاگاداری ئەو پلانەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، پلانی ئاگربەستی دوو هەفتەیی بریتییە لە ڕێگەدان بە ئێران و عومان بۆ کۆکردنەوەی پارە لەو کەشتیانەی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
عێراق و میسر پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له به یاننامەیەکدا پێشوازی له ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگه یاند، پاڵپشتی هەر هەوڵێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و به هێزکردنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی، هەروه ها جه خت له گرنگی پابەندبوونی تەواوی به ئاگربەست دەکاته وه .
وەزارەتی دەرەوەی میسر هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێشوازی لە ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئەم کارە "پێشهاتێکی ئەرێنی و گرنگە" لە بەدیهێنانی ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی بەرخۆدانی عێراق لەدژی پێگەکانی دوژمن
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پێگەکانی دوژمن لە وڵات و ناوچەکە ڕاگەیاند.
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئاگربەستەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتوون، ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی عێراق بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، گرووپی خۆڕاگری عێراقی سەرایا عەلییە ئەلدەم هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 14 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجامداوە.
سیناتۆری ئەمریکا: ترەمپ پاشەکشەی کرد؛ متمانەی ئەمریکا زیانی پێگەیشتووە
کریس کوونس سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە: وەک هەر جارێک ترەمپ دانوستان دەکات؛ هەڕەشەی ترسناک و ناعەقڵانی کرد، پاشان پاشەکشەی کرد و لە کۆتاییدا زیان بە متمانە و پێگەی ئەمریکا گەیاند بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە وڵاتەکەمان بخاتە دۆخێکی خراپترەوە.
شرۆڤەکاران ڕازیبوونی ترەمپ بە مەرجەکانی ئێران و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە شکستێکی دیکە بۆ خۆی و وڵاتەکەی لە بەرامبەر بەرخۆدانی توندی تاران دەزانن.
Your Comment