AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٣ ٠٩:٥١

ئێران وڵامی ترامپی دایەوە

ئێران وڵامی ترامپی دایەوە

وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا: وەک وتمان بە دوژمنانی ئەمریکی- زایۆنی ڕادەگەیەنین، زانیارییەکانتان سەبارەت بە دەسەڵاتی سەربازی و کەرەستەی ئێمە ناتەواون. ئێوە هیچ لەبارەی توانا بەرفراوان و ستراتیژییەکانمانەوە نازانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا لە کاردانەوە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری تیرۆریستی ئەمریکا وتی: پشتیوان بە خودا ئەم شەڕە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، تا زەلیل بوونی ئێوە.

وتیشی: هیوای ئەوەتان نەبێت کە ناوەندە ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و وردبینی دوور مەودا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شەڕی ئەلیکترۆنی مۆدێرن و ئامێری تایبەتی ئێرانتان لەناوبردووە، چونکە بە بیرۆکەیەکی وا، تەنها ئەو تاڵاوە قووڵتر دەکەیتەوە کە خۆتت تێدا بینیوە.

ئەو ناوەندانەی کە لە خەیاڵتدا کردووتە ئامانج، بێ بایەخن، بەرهەمی سەربازی ستراتیژی ئێمەش لەو شوێنانەدا ڕوودەدات کە هیچ زانیارییەکت لەسەر نییە و هەرگیز ناگەیتە ئەو شوێنانە.
ئێمە بە نەژماردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێرە ستراتیژییەکانمان کێشەکانتان کەم دەکەینەوە، چونکە بە دڵنیاییەوە هەڵەیەک دەکەن و ناگەنە هیچ شوێنێک.
پێویستە باجی ئەو دەستدرێژییە بدەیتەوە کە ئەنجامتدا بەارنبەر میللەتی بە شەرەف و ئازیز و موسڵمان.
پشت بە خودای گەورە، ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت تا زەلیلی و پەشیمانی و تەسلیمبوونی هەمیشەیی و یەکلاکەرەوەتان.
لە درێژەی ئەو لێدان و گورزە بەهێزانەی کە تا ئێستا وەرتان گرتووە، چاوەڕوانی کردەوە چەقێنەر و فراوانتر و وێرانکەری ئێمە بن.

News ID 59071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha