بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ٩:٠٠ی شەوی سێشەممە، ١١ی خاکەلێوە، بەرنامەی تایبەتی "ئاڵا هەڵدان" بە بەشداریی پر جۆش و خرۆشی خەڵک لە هەموو گۆڕەپانەکان، مزگەوتەکان، حوسێنییەکان، مەزارگەی ئیمامزادە و تەنانەت لەسەربانی ماڵەکانی سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچوو .
لەم ڕێوڕەسمە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەدا، خەڵکی ئیماندار و خاوەن سەروەری ئێرانی ئیسلامی لە کاتی لێدانی سروودی نەتەوەیی، ئاڵای پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە سەرتاسەری وڵاتدا هەڵکرد.
Your Comment