بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ دوەم ئیبراهیم زولفەقاری وتی: ترامپ هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی زەوینی و داگیرکردنی هەندێ لە دوورگەکانی کەنداوی فارس دەکات، گومان لەوەدا نیە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەژێر گوشاری رێکخراوەی تیرۆریستی مووساددایە و بە هۆی پێشینەی لە دۆسیەی ئاپستین بوەتە دارەدەستی نتانیاهۆ بۆ دەستدرێژی کردنە سەر ئێران.
ئەم سەرۆک کۆمارە درۆزنە خەساری زۆری لە خەڵکی ئەمریکا، ئەروپا و وڵاتانی جیهان، بە تایبەتی وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا داوە.
لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ترامپدا ڕادەگەینین کە ئەو هەڕەشانەی ترامپ بۆ ئۆپراسیۆنی زەوینی یان داگیرکردنی هەر ناوچەیەکی وڵاتمان کە تەنیا خەون و خەیاڵیشە، شەڕڤانانی ئیسلام، لەمێژە چاوەڕوانی کارێکی وان تا بسەلمێنن کە دەستدرێژی و داگیرکاری ئەنجامێکی جگە لە ئەسیربوون و لەت وپەت بوون و نوقم بوون نیە وفەرماندەکان و سەربازانی ئەمریکایی ژمە خواردنێکی خۆشن بۆ ماسییەکانی کەنداوی فارس.
Your Comment