AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٢٥ ٢٠:١٠

نامەی عەلی لاریجانی بۆ موسڵمانانی جیهان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان

نامەی عەلی لاریجانی بۆ موسڵمانانی جیهان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نامەیەکی سەرئاوەڵای بۆ موسڵمانانی جیهان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاریجانی لەو نامەیەدا نووسی: ئێران لەگەڵ هێرشێکی فریوکارانەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکایی بەرەوڕوو بووەتەوە بۆ دابەش کردنی ئێران لە کاتێکدا کە خەریکی دانوستان بووین . ڕێبەری باڵا و فیداکاری شۆڕشی ئیسلامی و ژمارەیک لە خەڵکی ئاسایی و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی شەهید کرد. بۆیە لەگەڵ بەرخۆدانی نەتەوەیی و ئیسلامی ئێرانییەکان بەرەوڕوو بووەوە.

دەزانن کە جگە لە چەند بابەتێکی دەگمەن، ئەویش لە لایەنی سیاسی، هیچ دەوڵەتێکی ئیسلامی نەهاتە هانای گەلی ئێران؟ بەڵام گەلی ئێران بە ورەی بەهێز دوژمنی سەرکوت کرد. بەجۆرێک کە ئەمڕۆ دوژمن نازانیت لەم بنبەستە ستراتیژیکە چۆن ڕزگاری بێت.

ئێران بەردەوام دەبێت لە ڕێگای بەرەنگاری لەگەڵ شەیتانی گەورە و بچووک واتا ئەمریکا و ئیسڕائیل بەڵام ئایا هەڵسوکەوتی دەوڵەتە ئیسلامییەکان لەگەڵ قسەی پێغەمبەر د.خ کە فەرموویان ئەگەر وڵامی هاواری موسڵمانێک نەدەنەوە موسڵمان نین، یەکدەگرێتەوە؟ ئەمە چە موسڵمانییەکە.

هەندێ وڵاتان زیاتریش چوون و وتیان ئێران پێگەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیلی لەو وڵاتانە کردۆتە ئامانج، کەواتە ئێران دوژمنی ئێمەیە ئایا ئێران دەبێ دەستەوسان بێت کە لە بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئێوەوە هێڕش بکرێتە سەرمان. لە لایەکی ئەم شەڕەوە ئەمریکا و ئیسڕائیل وەستاون و لە لایەکی دیکەوە ئێرانی موسڵمان و هێزەکانی بەرخۆدان. ئێوە لە کام لا وەستاون؟

بیر لە داهاتووی جیهانی ئیسلامی بکەنەوە. دەزانن ئەمریکا هیچ وەفایەکی بۆ ئێوە نییە و ئیسڕائیل دوژمنی ئێوەیە. بێنە خۆتانا و بیر لە داهاتووی ناوچەکە بکەنەوە. ئێران قازانجی ئێوەی دەوێت و نایەوێت بەسەرتاندا زاڵ بێت.

یەکگرتوویی ئۆممەتی ئیسلامی بە هەموو تواناوە دەتوانێت ئاسایش و سەربەرزی و سەربەخۆیی وڵاتان بۆ هەمووان دابین بکات.

News ID 58909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha