بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاگەلی خۆجێی نۆروێژ ڕایانگەیاند کە ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ناڕازیی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نوروێژ لە بەردەم وزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد و خوازیاری دەستێوەردانی کۆمەڵگای جیهانی و دامودەزگا نێودەەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بوون.
خۆپیشاندەران وێڕای هوشداردان هەمبەر بە پاشهاتەکانی پەرەسەندنی شەڕ بە هەموو ناوچەکە و کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیل و مەدەنی لە بوردومانەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، داوایان لە واشنتۆن و تلاڤیڤ کرد کە ڕێز لە یاساگەلی نێودەوڵەتی بگرن و کۆتایی بە شەڕی داسەپاوە دژی ئێران بهێنن.
خەڵکی نۆروێژ بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندان و ڕێپێوان، ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران دەربڕی.
News ID 58801
Your Comment