AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٨ ١٥:٥٣

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا دا

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا دا

سەردار شکارچی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ، قسەکانی ناوبراوی بێ بنەما و لەڕووی وەهم وەسف کرد و جەختی کرد کە هەر جۆرە هەوڵێکی هاندەرانەی واشنتۆن بەرەوڕووی وەڵامی یەکلایی و ڕووخێنەری ئێران دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان بە هۆشداریی بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند: لێدوان و هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترامپ شتێک جگە لە خەون و خەیاڵ نییە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشت بەستن بە توانی بەرگری و هێرشبەری خۆی و پشتیوانی خەڵکی بوێر، یەکگرتوو و خۆڕاگری وڵات، هەموو جموجوڵەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە، بە وردی و ئامادەیی تەواو چاوەدێری دەکات.

وتەبێژی بالای هێزە چەکدارەکان جەختی کرد: لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر جۆەر پێکدادانێک، سەربازانی ئەمریکی و جیهازاتی ئەوان لەناو دەچێت و سەرجەم سەرچاوە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە بەر ئاگری ڕاستەوخۆی هێزە ئێرانیەکانە.

News ID 58704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha