AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٧ ١٦:٢٥

دانوستانی ئێران و ئەمریکا وەستێندرا

دانوستانی ئێران و ئەمریکا وەستێندرا

پشوویەک بۆ تیمە دانوستانکارەکان بۆ ڕاوێژکردن ڕێکخراوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆکان بەردەوام بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پشوویەک بۆ ڕاوێژکاری تیمە دانوستانکارەکان ڕێکخراوە و بڕیارە ئێوارەی ڕۆژیش وتووێژەکان بەردەوام بن.

شایانی باسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە جنێڤ دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان دەستی پێکرد.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ سێهەمین خولی دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران و ئەمریکا سەفەری جنێڤی کرد، شەوی چوارشەممە لەگەڵ سەید بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسە ناڤۆکییەکان و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕوونکرانەوە و خاڵ و تێڕوانینەکانی وڵاتەکەمان بۆ ناوبراو ڕەنگدانەوەی هەبوو.

News ID 58693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha