بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی گاردیەن، دیلان یەشیل گۆز زگریوس لە 18 ی جوونی 1977 لە ئەنقەرە و لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی دێرسیم لەدایک بوو. باوکی، یوجل یەشیل گۆز، چالاکی مافی مرۆڤ و مافزان بوو و بنەماڵەکەی لە کودەتا سەربازیەکای 1980 ی تورکیا بەهۆی چالاکی سیاسیەوە ناچار بە بەجێ هێشتنی زێدەکەی بوو. ناوبراو لە حەوت ساڵانەوە وەکوو پەنابەر چووە هۆلەندا و دواترر بڕوانامی ماستەرەکەی لە بواری زانستە فەرهەنگیەکان و بەڕێوەبەرایەتی لە زانکۆی ئامێستردام وەرگرت.
یەشیل گۆز، چالاکی سیاسی خۆیی لە پارتی چەپ دەست پێکرد، بەڵام لە ساڵی 2009 چووە نێو حزبی خەڵک بۆ ئازادی و دیمۆکراسیەوە و هەروەها لە ساڵی 2017 بووە ئەندام پەرلەمان و لە ساڵی 2021 وەکوو وەزیری ئابووری دەست نیشان کرا و لە ساڵی 2022 بووە وەزیری داد و ئاسایش. دوای دەست لەکار کێشانی مارک ڕوتە، وەکوو یەکەم ژن ڕێبەرایەتی VVD ی لە ئەستۆ گرت و وەکوو وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیران چالاکی دەکات.
دیلان یەشیل گۆز زگریوس، سیاسەتوانی کوردی لەدایک بووی ئەنقەرە، وەکوو وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا هەڵبژێردرا.
News ID 58690
Your Comment