بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە وردەکاریەکانی سولی سێهەمی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: خولی سێهەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بە دیدارێک کە دوێنێ شەو لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان ئەنجام درا، دەستی پێکرد.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕوانگەی ئێمە بە لایەنی عومانی ڕاگەیێندرا، زیادی کرد: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گفتوگۆکان لە نێوان ئەمریکا و عومان دەستی پێکردووە.
بەقایی وتی: نیو کاتژمێری دیکە دەچینە شوێنی دانوستانەکان.
Your Comment