AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٣ ١١:٠٤

کاردانەوەی ئێران بە لێدوانەکەی باڵوێزی ئەمریکا بۆ داگیر کردنی وڵاتانی ئیسلامی

کاردانەوەی ئێران بە لێدوانەکەی باڵوێزی ئەمریکا بۆ داگیر کردنی وڵاتانی ئیسلامی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە توندرەوانەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە تێلاڤیڤی ئیدانە کرد و هۆشداریی دا ئەو لێدوانە بوێری ئیسرائیل بۆ دەستدرێژی لەسەر فەلەستین و ناوچەکە زیاد دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، لێدوانەکانی مایک هاکیبی باڵوێزی ئەمریکا لە تێلاڤیڤ لەسەر ڕەوا بوونی داگیر کردنی ولاتانی اەرەبی- ئیسلامی لە نیلەوە هەتا فرات لەلایەن ئیسرائیلی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن ئۆفیسی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیەوە لە ئەو بارەوە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران، هاودەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ئەو لێدوانە توندڕەوانە ئایدۆلۆژیانە ئیدانە دەکات، لێدوانێک کە ئیسرائیل لە بەدروام بوونی جینایەتەکان لە دژی فەلەستین و هێرشی بەردەوام بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو بوێر دەکاتەوە.

News ID 58646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha