AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٨ ١٥:١٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەڵگرتنی گەمارۆکان یەکمایەتی ئێمەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەڵگرتنی گەمارۆکان یەکمایەتی ئێمەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لێرە بە عەقڵ و چاوێکی کراوە لە دانوستانەکانداین، دەکرێ بڵێین پرۆسەی دانوستان دەستیپێکردووە، دوێنێش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان قسەمان کرد، بۆچوون و نیگەرانی و داواکارییەکانمان گەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتی: لە هەمان کاتدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش کۆبووینەوە چونکە وەک دەزانن دەبێت لایەنە تەکنیکییەکانی دانوستانەکان لەگەڵ ئاژانس ڕاوێژ بکرێت و دەتوانن ڕۆڵێکی ئەرێنی لەم پرۆسەیەدا بگێڕن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: هەروەها شارەزای تەکنیکی و پسپۆڕی خۆمان لە بواری ڕزگارکردنی سزاکانمان هەیە چونکە هەڵگرتنی سزاکان بەشێکی دانەبڕاوە لە هەر ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی ئەتۆمی.

ڕوونیشی کردەوە: ئێمە گفتوگۆکانمان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا و لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە دەست پێکردووە، وەک وتم ئێمە لێرەین بە نیازپاکی و بەوپەڕی جددییەوە و پەیڕەوی لە ڕێبازێکی ئاڕاستەکراوی ئەنجامدا دەکەین. کات بۆ ئێمە زۆر گرنگ و چارەنووسسازە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش وەزیری دەرەوە هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ ماوەیەکی زیاتر لێرە بمێنینەوە، تەنانەت چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەکیش، بۆ ئەوەی هەر ڕێککەوتنێک کۆتایی پێبهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارم هەمان ئاستی جددی و نیازپاکی شاندی ئەمریکی ببینین.

News ID 58603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha