AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٨ ٠٧:٥٢

مووشەکە تۆقێنەرەکانی ئێران بناسە

مووشەکە تۆقێنەرەکانی ئێران بناسە

ئێران بە پەرەدان بە جۆرە بەربڵاوەکانی مووشەکی دژە پاپۆری، ستراتژی "دەریایی"ی خۆی تۆکمە کردووە؛ سیستەمگەلێک کە ئەوڕۆکە نەک پاپۆرە ئاساییەکان، بەڵکوو کۆپاپۆرە پێشکەوتەکانیشی تۆقاندووە.

ائاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە ستراتژیی بەرگریی ئێران، مووشەکگەلی دژە پاپۆر، بە کۆڵەکەی "هێزی بەرگریی دەریایی" دێنە ئەژمار. بە ئاوڕدانەوە لە جوگرافیای تایبەتیی کەنداوی فارس و دەریای عومان و گەرووی هۆرمۆز کە وەک گەروویەکی ستراتژیکی لە ئاستی جیهانیدا وێنا دەکرێت، ئێران تەرکیزی لە سەر گەشەدان بە سیستەمگەلێکە کە بتوانێ لە قووڵایی دەریا و لە مەودای جۆراوجۆرەوە، ئامانجە دەریاییەکانی بپێکێت. بە گشتی توانای مووشەکیی ئێران لەو بوارەدا لە دوو جۆرە مووشەکی کرووز و بالستیکیی دژە پاپۆری پێکهاتووە:
1. مووشەکی کرووزی دژە پاپۆری؛ سێ‌توێژێک لە بەرگریی کەنارئاوی تا هێرشی تاکتیکی
1-1 مووشەکی نەسر: کورت‌مەوداترین سیستەمی دژە پاپۆری ئێران بە بڕەوی 35 کیلۆمەتری، کێشی 350 کیلۆگرام و درێژایی 3.5 مەتر کە بۆ پڕچەک‌کردنی بەلەم و کۆپتەری دەریایی داڕێژراوە و شیاوی شەڕی نزیک‌مەودا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاپۆری چکۆلە و مامناوەند بەکار دێت.
2-1 مووشکی نوور: یەکەمین مووشەکی بەرهەم‌هاتوو لە ئەندازیاریی ئاوەژوو کە لە مۆتۆری تۆربۆجێت، خێرایی ژێردەنگ و ڕێنوێنیی لێکدراوانە(ڕاداری چالاک و ئینرسی) بە کێشی 715 کیلۆمگرامی و بڕەوی 120 کیلۆمەتری، توانای فڕین لە بەرزایی زعر کەم (کەمتر لە 5 مەتر)ی هەیە و ئەمە دەبێتە هۆی دژواربوو‌نی ناسرانەوەی بە سیستەمگەلی بەرگریی دوژمن.
3-1 مووشەکی قادر: نمونەی تۆکمەکراوی مووشەکی نوور بە بڕەوی 200 تا 300 کیلۆمەتر بە سیستەمی ڕێنوێنیی GPS و ئینرسی، توانای وردبینانەی پێکانی ئامانجەکانی لە شەڕی ئەلکترۆنیکیدا هەیە.
4-1 مووشەکی کەوسەر: بەپێی تەکنۆلۆژیای مووشەکی چینییTL-10 داڕێژراوە و پەرەی پێدراوە کە بە بڕەوی 120 تا 200 کیلۆمەتر توانای بەرەنگاربوونەوەی سیستەمگەلی چەواشەکارانەی ئەلەکترۆنیی(ECCM)ی هەیە و لە سێ نموونەی کەوسەری 1، 2، 3دا بەرهەم هاتووە و لە بنکەی کەنارئاوی، پاپۆری و فرۆکەیی دەهاویشترێت.
5-1 مووشەکی ئەبوومەهدی: بەرهەمی توێژەران و بەرهەم‌هێنەرانی ئێرانی لە ڕێکخراوی پیشەسازیی هەوافەزای وەزارەتی بەرگرییە و اتوانای هاویشتران لە لانچێری پاوەجێ و بزۆکی هەیە و هیچ جۆرە سەرئاوییەک، چ بەلەم، پاپۆڕ و کۆپاپۆر، توانای خۆلێ‌پاراستنیان نییە و سیستەمی ڕێنوێنی و بڕەوی ئەو مووشەکە بەڕۆژ دەکرێت و ئامانجی کۆتایی لە درێژەی فڕیندا دیاری دەکرێت و ڕەنگە تا 1000 کیلۆمەتر بێت. ئەم مووشەکە هاوکات دژەڕاداری، دەوڵەمەندە بە سیستەمی ژیریی دەسکرد.
2. مووشەکی بالستیکیی دژە پاپۆری؛ گۆڕانکاریی ستراتژیک لە شەڕی دەریایی
1-2 مووشەکی کەنداوی فارس: کەنداوی فارس بەپێی مووشەکی فەتحی 110 چێ کراوە، کە بە بڕەوی 300 کیلۆمەتری و بە خێرایی سەروودەنگ (3 ماخ) و ڕێنوێنیی تیشکی (EO) ئامانجەکان دەپێکێت
2-2 مووشەکی زوولقەرنەینی باسر: ئەم مووشەکە نمونەی دەریایی مووشەکی زولفەقارە کە بە بڕەوی 700 تا 1000 کیلۆمەتر و سیستەمی ڕێنوێنیی تیشکی پێشکەوتە، هەلی کردنە ئامانجی پاپۆرەکانی لە مەودای ستراتژیکدا و لەوان کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان لە دەریای عومان و بگرە بەشگەلێک لە دەریایی سووری هەیە. ئەم مووشەکە توانای فڕین لە بەرزایی زۆر نزم، بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئەلەکترۆنی، فرەچەشنیی پەلاتفۆڕمەکانی هاویشتن لە بنکە، پاپۆر، فرۆکە و کۆپتەر و ڕێنوێنیی لێکدراوانەی هەیە.
کۆبەندی
مووشەکە دژە پاپۆرەکانی ئێران بە بڕەوی کەم، مامناوەند و بڵیند، پشتوێنەیەکی ئاگرینی چەندتوێژییان لە کەنداوی فارس و دەریایی عومان پێکهێناوە کە پێش بە هەر جۆرە دەستدرێژیی دەریایی دوژمنان بە تێچوو و زیانێکی زۆرەوە دەگرێت، و هاوکات لە پەنای ژێردەریایی چکۆلە و مینە دەریاییەکان و بەلەمە خێراکان، ستراتژیی "هێزی بەربڵاوی" ئێران کامڵ دەکەن.

News ID 58597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha