AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٦ ١٣:٠٣

گواستنەوەی گوماناوی هەزاران تیرۆریستی سووری بۆ عێراق

گواستنەوەی گوماناوی هەزاران تیرۆریستی سووری بۆ عێراق

چالاکێکی سیاسی عێراقی گواستنەوەی هەزاران تیرۆریستی داعشی لە سووریاوە بۆ ئەو وڵاتەی خستە بەر ڕەخنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار تەمیمی چالاکی سیاسی عێراقی جەختی کرد کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ژمارەی تیرۆریستە گواستراوەکان لە سووریاوە بۆ عێراق گەییشتووەتە زیاتر لە 5 هەزاران کەس و زۆربەیان هاووڵاتی سووریان.
ناوبراو زیادی کرد: بۆچی ئەبێت تیرۆریستە سووریاییەکان بگوازرێنەوە بۆ عێراق؟ ئەو ئۆپراسیۆنە بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە.

هەروەها وتیشی گواستنەوەی سەدان تیرۆریستی مەترسیداری هاووڵاتی دەرەکی بۆ عێراق لە جیاتی گواستنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان جێگای پرسیارە. سیستەمی دادوەری عێراق ئەبێ لێپرسینەوەیان لێ بکات.

News ID 58580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha