بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "هەرکاتێک دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە میریام ئەدلسۆن بانگەشەیەکی مشتومڕاوی سەبارەت بە ئێران بکات، مرۆڤ دەبێ بپرسێت ئەم بانگەشەیە خزمەت بە کێ دەکات؟ تەنانەت سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە دڵسۆزییە سەرەکییەکانی لە کوێدایە (ئیسرائیل).
ناوبراو زیادی کرد: لە نوێترین وتارەکەیدا، دەزگای ڕاگەیاندنی ئەدێلسۆن ڕایگەیاند کە ئێران تەنیا کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی، ترامپی "فریو" داوە.
ڕوونیشی کردەوە: "ڕاستییەکان ئەمەن؛ هیچ لەسێدارەدانێک ڕووی نەداوە، تا ئێستا هیچ پرۆسەیەکی دادوەری تەواو نەبووە و زیاتر لە دوو هەزار زیندانییش لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێش ئەوەی ئەو گێڕانەوەیە قبوڵ بکەن کە پەرەی پێدەدەن، بیر لەوە بکەنەوە کە کێ سوودی لێ وەردەگرێت و ڕەنگە کێ لە ڕاستیدا فریو بدات.
Your Comment