بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان و ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خەڵک و بەرپرسانی هەموو شار و پارێزگاکانی وڵات هاتنە سەر شەقام. لە تارانی پایتەختیش بەرپرسانی باڵای ئێران ئامادەبوون.سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەڕڵەمان، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، ئەندامانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی ئێران، پەرلەمانتاران و فەرماندە باڵاکانی هێزی چەکداری ئێران و هەموو بەرپرسانی دیکەی وڵات بەشداری ئەم ڕێپێوانە بوونە. ئەمساڵ بە هۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە ئێران و نائارامییەکانی ئەم دواییەی وڵات، ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی جیاواز بوو.




Your Comment