بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە ئەوڕۆ بە پشتبەستن بە توانای هێزی چەکداری لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا ئامادە دەبین، ئەوەش بەو مانایە کە دەسەڵات و توانای هێزی چەکداریی ئێران، دوژمنانی ناچار لە پاشەکشێ لە بژێرەی سەربازی کردووە و دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هاوئاراستەیی مەیدان و دیپلۆماسی، جەختیشی کرد: ئەگەر ئێستا دەتوانین بەهێزەوە لە بواری دیپلۆماسیدا ئامادە بین و پەیجۆری بەرژەوەندییەکان بین، پشتمان بە هێزی چەکداریمانە کە هەر دوژمنێکی بیانی لە دەستدرێژی بۆ سەر خاک و ئاوی کۆماری ئیسلامی پەشیمان دەکاتەوە
Your Comment