AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢١ ١٤:٤٧

وەزیری دەرەوەی ئێران: پشت ئەستوورین بە توانای هێزی چەکداری

وەزیری دەرەوەی ئێران: پشت ئەستوورین بە توانای هێزی چەکداری

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر ئێستا دەتوانین بەهێزەوە لە بواری دیپلۆماسیدا ئامادە بین و پەیجۆری بەرژەوەندییەکان بین، پشتمان بە هێزی چەکداریمانە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە ئەوڕۆ بە پشتبەستن بە توانای هێزی چەکداری لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا ئامادە دەبین، ئەوەش بەو مانایە کە دەسەڵات و توانای هێزی چەکداریی ئێران، دوژمنانی ناچار لە پاشەکشێ لە بژێرەی سەربازی کردووە و دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هاوئاراستەیی مەیدان و دیپلۆماسی، جەختیشی کرد: ئەگەر ئێستا دەتوانین بەهێزەوە لە بواری دیپلۆماسیدا ئامادە بین و پەیجۆری بەرژەوەندییەکان بین، پشتمان بە هێزی چەکداریمانە کە هەر دوژمنێکی بیانی لە دەستدرێژی بۆ سەر خاک و ئاوی کۆماری ئیسلامی پەشیمان دەکاتەوە

News ID 58529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha