AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٦ ١٤:١٣

کوشتوبڕ و قڕکردن لە کوردستانی سووریا؛ ڕژێمی جۆلانی تاوانکارە

کوشتوبڕ و قڕکردن لە کوردستانی سووریا؛ ڕژێمی جۆلانی تاوانکارە

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا جەختی لە بەرزبوونەوەی توندوتیژییەکان، کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی و داڕمانی میکانیزمە دیموکراتییەکان لە سووریای دوای بەدەسەڵات‌گەیشتنی ڕژیمی جۆلانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا(HRW) لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا هەمبەر بە دۆخی مافی مرۆڤی سووریا لە دوای هاتنە سەرکاری جۆلانی و هەیئەتی تەحریرولشام لە دیسامبێری 2024دا هوشداری دا و ڕایگەیاند: ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا توندوتیژی و پێشێل‌کاریی بەرچاوی مافی مرۆڤی بەدواوە بووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، حکوومەتی جۆلانی لە دیمەشق، لە دوای مارچی 2025 و بەدەسەڵات‌گەیشتنی ئەحمەد شەرع، دەسەڵاتێکی لە ڕادەبەدەری داوەتە دەزگای بەڕێوەبەری و دەزگای داد و یاسادانەریی بە تەواوەتی گرتۆتە بندەستی خۆی و بەمکارە میکانیزمەکانی چاودێریی دیموکراتیکی لاواز کردووە.

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا جەختی لەوەش کردووە: قۆناغی گواستنەوەیی هاوکات بووە لەگەڵ کۆمەڵکوژیی هاوپەیوەند بە شوناسی ئیتنیکی و ئایینی و مەزهەبی؛ بە تایبەت لە مارچ و جووڵای 2025 لە دژی عەلەوی و درۆزییەکان کە تێیدا لانی‌کەم 1400 کەس کوژران و چەندین گوند ئاگر درا و چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.

ئەو ڕێکخراوە مەدەنییە لە درێژەدا وێڕای هەڵسەنگاندنی جەنایەتەکان وەک جەنایەتی جەنگی، و تاوانبارکردنی دیمەشق و وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی بە دەست‌هەبوون و هاوئاهەنگی لە ئەنجامدانی ئەو جەنایەتانە، ڕاشیگەیاند: ئەمە سەرەڕای پێشێلکارییەکانی وەک دەستگیریی سەرەڕۆیانە، هەڵسوکەوتی دزێو و تاڵانی خەڵکی مەدەنییە کە هێشتاش لە جێ‌جێی سووریادا درێژەی هەیە.

News ID 58487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha