AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٧ ١٧:٤٢

ڕاگەیێندراوی ئەمریکا و ئەورووپا لەبارەی ئاگربڕی نێوان ڕژیمی جۆلانی و هەسەدە

ڕاگەیێندراوی ئەمریکا و ئەورووپا لەبارەی ئاگربڕی نێوان ڕژیمی جۆلانی و هەسەدە

ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئیدعایان کرد کە پاڵپشتی لە درێژکردنەوەی ئاگربڕی نێوان ڕژیمی جۆلانی و هەسەدە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا و ئەوڕۆ سێ‌شەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش ئیدعایان کرد: ئێمە پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربڕی نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) دەکەین و هاوکاتی جەخت لە گرینگیی پابەندیی هەموو لایەنەکانی سووریا لە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی، داکۆکی لە کردنەوەی ڕێڕەوگەگەلی مرۆڤدۆستانە لەو پێناوەدا و دەست‌پێکردنەوەی خزمەتگەیاندن بە شاری کۆبانی دەکەین.

هاوکات لەو ڕاگەیێندراوە هاوبەشدا هاتووە کە ئەمریکا و ئەورووپا پاڵپشتیی خۆیان بۆ گواستنەوەیەکی سیاسیی کۆگر لە سووریادا کە مافی هەموو هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بپارێزێت، ڕادەگیێنن و ئیدعاش کراوە: سەقامگیریی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی شێوازی ئاشتی‌خوازانە، بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزم و گەیشتن بە ناوچەیەکی هێمن، دەبێ لە یەکەمایەتیی لایەنەکان بێت.

News ID 58459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha