بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیە، لە کاردانەوە بە بانگەشەی میدیایی و لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا لە قۆناغی چالاکییدا چاودێری جموجۆڵی دوژمنان ناکەن، بەڵکوو لە نزیکەوە چاودێری پێکهاتن و نیشانە سەرەتاییەکانی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: بڕیاری گونجاو لە کاتی گونجاودا دەدرێت بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی مەیدانی.
ناوبراو زیادی کرد: بیرۆکەی جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەناو سنووردار، خێرا و پاک لە دژی ئێران، دەرئەنجامی خەمڵاندنە هەڵەکان و زانیاری ناتەواو لە توانای بەرگری و هێرشبەری کۆماری ئیسلامییە.
ئاماژەشی کرد: هەر سیناریۆیەک کە لەسەر بنەمای سەرسووڕمان یان کۆنترۆڵکردنی بازنەی ململانێکان داڕێژرابێت، لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکاندا لە ژێر کۆنترۆڵی دیزاینەرەکانی دەردەچێت.
ئەم بەرپرسە بە ئاماژە بە زیادبوونی هاتنی فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا و کەرەستەی سەربازی لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشتبەستن بە توانا دەریاییە ناوخۆییەکانی، دوکتورینی بەرگریی ناهاوسەنگ و توانا جیۆپۆلەتیکییە ناوازەکانی، هاوکێشە سەربازییەکانی لە کەنداوی فارس و دەریای عومان بە شێوەیەک داڕشتووە کە هیچ دەستدرێژکارێک ناتوانێت ئاسایشی هێز و بنکەکانی بە گەرەنتی بزانێت.
Your Comment