بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمیدڕەزا حاجیبابایی جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە شازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانەکانی ئاسیا(APA) وێڕای تاوتوێی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پڕۆژەی چەندتوێژیی "تیرۆریزمی ڕێکخراوە" لە دژی ئێرانی شیکردەوە.
حاجی بابایی لەوبارەیەوە وتی: بەداخەوە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا، پڕۆژەیەکی ئاڵۆز و چەندتوێژی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوخۆی ئێران ڕاپەڕێندرا و اناڕەزایەتیی ئاشتیخوازانەکان لە کۆتایی دیسامبێری 2025، لە لایەن ئاژاوەگێڕانی ڕێکخراوی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە چەواشەدا برا.
ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئەو ئاژاوەگێڕانە تێوەگلاندنی دۆزی مەدەنیی لە ئاژاوەی توندئاژۆیانە و ڕووخاندنکارانە، تێکدان و خاپوورکردنی ژێرخانەکان و ڕاپەڕاندنی سناریۆی کوژراوسازی لانیزۆری بە ئامانجی لاوازکردنی گەل و دەوڵەتی ئێران بوو، هەر بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا، نمانەیەکی یەکە لە توندوتیژیی ڕێکخراوە لە جێ جێی وڵاتدا بیندرا.
جێگری پەرلەمانی ئێران بە بیرهێنانەوەی هەڵمەتی بەربڵاوی ئاژاوەگێڕان بە چەکی گەرم و هێرش بۆ سەر هێزی ئەمنی و ئاگردانی بەئانقەستی ئامبۆڵانس، ناوەندی دەرمانی، مزگەوت، بیناکان و جەنایەتەکان، جەختی کرد: ئەو ئاستە لە هاوئاهەنگی و شێواز و ڕژدی لە جەنایەتەکان، گومانێک ناهێڵێتەوە کە ئێمە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی خۆڕسکی خەڵکی نەبووین، بەڵکوو بەرەوڕووی پڕۆژەیەکی داڕێژراوە لە دەرەوەی وڵات بووین.
Your Comment