AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ١٩:٣٧

تیرۆریستان لە بشێوییەکانی ئێران چۆن پەلاماری خەڵکیان دا

تیرۆریستان لە بشێوییەکانی ئێران چۆن پەلاماری خەڵکیان دا

فەرماندەی یەکینە تایبەتییەکانی فەراجا، بە ئاماژە بە خۆبواردنی پۆلیس لە چەکی گەرم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەگێڕان، باسی لە شێواز و تاکتیکی تیرۆریستان لە بشێوییەکاندا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەهدی شەریف‌کازمی، فەرماندەی یەکینە تایبەتییەکانی فەراجا لە پۆروگرامی تەلەڤیزیۆنیی "شایدی بەرهەست"، باسی لە ئۆپەراسیۆنی یەکینە تایبەتییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕازیان و ئاژاوەگێڕانی ئەمدواییە کرد و هاوکات شێواز و تاکتیکی تیرۆریستانی لەو بشیوییانەدا شی کردەوە.

سەرهەنگ کازمی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی 18ی بەفرانبار لە پاش لێدوانی ئاژاوەگێڕانەی ترامپ بۆ ناردنی یارمەتی بە ئاژاوەگێڕانی ناوخۆی ئێران وتی: ئەو لێدوان و دەستێوەردانە بووە هۆی تەشەنەی بشێوییەکان لە لایەن دەست‌ودایرەی بیانی و تیرۆریستانەوە و ئەمان کە ڕاهاتبوون بۆ تێکدان و کۆمەڵکوژی، دەستیان دایە توندوتیژی و کوشت‌وبڕ هاوکات بۆ تۆقاندنی زیاتر، ئاگری گەورەیان دەکردەوە و تگەرایان ئاگر دەدا و کۆکتۆل‌مۆلۆتۆفیان دەهاویشت.

وتیشی بە پێچەوانەی دەنگۆسازییەکان هیچ هێزێکی پۆلیس لەو بشیوییانەدا لە چەکی گەرم کەڵکی وەرنەگرتووە و ئێمە زیاتر لە ئامرازی بەرگریی وەک ئەتۆمبیلی ئاوهاوێژ و چەکی پین‌باڵ و مەکینەی نۆیز بۆ ئیدارەی جەماوەری کەڵکمان وەرگرتووە و هەموو هەوڵمان بۆ پاراستنی خەڵکی و پێشگری لە کۆمەڵکوژیان، بە چەکی ناکوشەندە بووە.

News ID 58430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha