بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ ئۆتول کەهاری، جێگری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لە درێژەی هاوکارییەکانی بەغدا لەگەڵ ئاژانسگەلی ئەو ڕێکخراوە و گەشەی پلانە مرۆڤدۆستانەکان کرد.
سوودانی هەروەها سەبارەت بە دۆسیەی گواستنەوەی کاتیی زیندانییە داعشییەکان لە سووریاوە بۆ زیندانەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمکارە هەنگاوێکە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە.
جەختیشی کرد: عێراق توانستی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەلماندووە و داوا لە وڵاتانی تر دەکات کە هاووڵاتیانی داعشیی خۆیان دەستگیر یان پێوشوێنی یاساییان بخەنە سەر.
Your Comment