بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی ئێرانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر وتی: بە هەموو توانەوە وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژیەک دەدەینەوە و هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانجی ڕەوای ئێمە دەبێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئێران لە ئامادەیی تەواودایە و لە هەموو توانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژیەک کەڵکوەردەگرێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانیە جەختی کرد: هە رجۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران بە واتای شەڕ دەبێت و تاران بەو پێیە بەرەنگار دەبێتەوە.
هۆشداریی بەرپرسێکی ئێرانی بە دوژمنان: بە هەموو توانەوە وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
بەرپرسێکی ئێرانی بە هۆشداریی سەبارەت بە هەر جۆرە سەربزێویەکی ئیسرائیل و ئەمریکا جەختی کرد کە تاران بە هەموو توانەوە وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژیەک دەداتەوە.
News ID 58422
Your Comment