AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٤ ٠٨:٢٤

بەرپرسێکی سەربازی ئێران: ئەرتەش ئامادەی هەموو ئەگەرێکە

بەرپرسێکی سەربازی ئێران: ئەرتەش ئامادەی هەموو ئەگەرێکە

بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری سەربزێوی ئەمریکا لە دژی ئێران، ئەرتەش ئامادە دەبێت بۆ هەر  ئەگەرێک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە قەتەر ڕاپۆرتی دا کە نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێرانەوە ڕایگەیاند: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بۆ خراپترین سیناریۆ، بەڵام هیوادارین زیادبوونی هێزەکان [لەلایەن ئەمریکاوە] ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەقینەی لێ نەکەوێتەوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە ناوی نەهێنراوە، وتی: ئێمە هەر هێرشێکی [ئەگەری] ئەمریکی بە هەڕەشەیەکی وجودی بۆ سەر وڵاتەکەمان دەزانین.

ناوبراو هۆشداری بە ئەمریکییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی داو وتی: ڕووخانی ئێران ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی ڕووخانی ناوچەکە کە ئەمەش ئەوەیە کە ئیسرائیلیش بەدوایدا دەگەڕێت.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەشڵێت: بارودۆخی ئێمە زۆر باشترە لە شەڕی 12 ڕۆژە و چیتر ناخافڵێنرین.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە زاری ئەو بەرپرسە ئێرانییەوە دەڵێت: لەم نێوەندەدا لە نێو ئەو پرسانەی کە ئاوڕی لێدەدەینەوە، بووژانەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانە.

News ID 58409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha