بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێردەی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و دەرئەنجامە گوماناوییەکەی بە کردەیەکی سیاسی ڕوون و بەتەواوی دوور لە هیچ پەرۆشییەکی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ دەزانێت و ڕەتی دەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: دەستپێشخەرانی ئەم کارە هەرگیز بە دڵسۆزانە لە خەمی مافەکانی گەلی ئێراندا نەبوون، ئەگەرنا سزای نامرۆڤانەیان نەدەسەپاند کە بەشێوەیەکی جددی مافە بنەڕەتییەکان پێشێل دەکەن و چاوپۆشییان لە شەڕی شەڕانگێزانەی ڕژێمی ئیسرائیل نەدەکرد، کارێکی نگریس بوو و زیاتر لە 5 هەزار ئێرانی کوژراو و برینداری کردووە.
Your Comment