بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای دەربڕینی بێزاری بەرامبەر بەو لێدوانە سووکایەتیپێکەرانەی کە لە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە کەسایەتی و دامەزراوە یاساییەکانی ئێران هاتووە، باس لەوە دەکات کە هەر بڕیارێک یان هەڵوێستێکی نایاسایی و دەستێوەردانانە سەبارەت بە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاسەوانانی ئەمنیەتی وڵاتەکە، بە کردەوەی بەرامبەر لەلایەن ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو بڕیارنامەیەی پەڕڵەمانی ئەورووپا به توندی ئیدانه دەکات که ئیدیعای درۆ و نادروستی له بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران و لێدوانی دەستێوەڕدانخوازانه و نابەرپرسانه له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران له خۆگرتووه .
Your Comment