ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: وشە هاندەرانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای گەیاندووەتە ئاستی قەیران و کاردانەوەی توندی لەلایەن سەرجەم ناوندە سەرەکیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
پزشکیان: هەڕەشەکانی ترامپ نیشانەی ترسی ئەمریکا لە هێزی ئێرانە
مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاند: ترامپ بە هەڕەشەکانی خۆی نیشانی دەدات کە ئەمریکا لە گەورەیی بەرخۆدانی خەڵک لە ئێران دەترسێت.
قاڵیباف: مەجلیس بە هەموو توانیەوە لە هێڵی بەرگری لە ڕێبەری وەستاوە
محەمەد باقر قاڵیباف ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ترامپ تەنیا وەبیرهێنەرەوەی ئەو ڕاستیەیە کە ئەمریکا هەرگیز شکستی خۆیی لە بەرانبەر شۆڕشی ئیسلامی قبووڵ نەکردووە. مەجلیس بە هەموو توانیەوە لە هێڵی بەرگری لە حەرەمی ڕێبەر وەستاوە و لە ئەگەری دەستدرێژی بۆ سەر ڕێبەر، هاوکێشە ناوچەییەکان بۆ هەمیشە دەگۆڕێت.
سەردار شکارچی: وەڵامی ئێمە دروشم نییە؛ ئۆپراسیۆنێکی جیهانی دەبێت
توندترین و ڕوونترین هۆشداریی، لەلایەن سەردار شکلارچیەوە هاتە ئاراوە و وتی: ترامپ دەزانێت کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ڕێبەر ، دەستیان دەقرتێنین و دروشمیش نیە و هیچ ناوچەیەکیش ئەمن نابێت بۆیان.
ئاسایشی ڕێبەر= ئاسایشی نەتەوەیی
پەیامی یەکپارچەیی بەرپرسانی ئێران لە وەڵام بە هەڕەشەکانی ترامپ ئەوەیە: ڕێبەر نە کەسایەتیەکی سیاسی، بەڵکوو میحوەری ئەمنیەتی، شوناسی و ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامیە. هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە ئەوان، هەڕەشەیەک لە سەر یەکپارچەیی خاک، ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری ناوچەیی دێتە ئەژمار و لە ئەو هاوکێشە، ئێران ئامادەیە بە هەر تێچوویەک کە بووە دوژمن وەلا بنێت.
Your Comment