بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرۆک کۆماری ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و نووسی: هەموو بژاردەکان تاقی کراونەتەوە و شکستیان هێناوە، کاتی ئەوە گەییشتووە کە ڕێزدانان تاقی بکەنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە حاڵێکدا کە ئێرانیەکان تازیەباری ئازیزەکانیانن و ئەوەی کە تیرۆریستەکان کاولیان کرد خەریکن سەر لە نوێ چێی دەکەنەوە، ئێستا هەڕەشەیەکی لە ئاسۆ دەرکەوتووە: شکستی کۆتایی دیپلۆماسی.
عێڕاقچی درێژەی دا: بەرەنگار بوونەوەیەکی تەواو، بێ گومان ڕووخێنەر، توندئاژۆ و زۆر زۆر درێژتر لە ئەو کاتە دەبێت کە لەبەرچاو گیراوە و ئیسرائیل و دەوروبەرەکانی دەیانەوێت کۆشکی سپی پێ ڕازی بکەن.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرۆک کۆماری ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و نووسی: هەموو بژاردەکانتان شکستی هێناوە، کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێزدانان تاقی بکەنەوە.
News ID 58386
Your Comment